ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوژینە پێشووەکەی بە شێوازێکی زۆر دڕندانە لە شاری بەردسکەنی خوراسانی ڕەزەوی

25-sedare

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی سەمیرا ئەکبەری نزیک سێ حەفتە پێش لەلایەن هاوژینە پێشووەکەی لە شاری بەردسکەنی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەو ژنە سێ ساڵ پێشتر لە هاوژینەکەی جیا ببووەوە.
(٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەنێوی سەمیرا ئەکبەری، لە شاری بەردسکەن بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەیەوە کوژرا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبار بەناوی محەممەد زاهیدی، دوای تێڕۆکردنی چەند زەربەی چەقۆ لە سەری هاوژینە پێشووەکەی کە سەرپەرشتی منداڵەکانیشیانی لە ئەستۆدا بووە، قوڕگی بڕیوە.
تۆمەتبار دوای ئەو تاوانە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری کوژرانی سەمیرا ئەکبەری لەبەر دەستدا نییە.
ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و بێزاری لە ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندایە. کۆماری ئیسلامی بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی دەوڵەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا ئاسان دەکاتەوە.